Mustafa Güngör
30 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2019
ئیزمیر- AA
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا بۆ سه‌ر تیرۆر له ئیزمیر و موغڵا، ٢١ كه‌س كه بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه چه‌په‌كان، په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه و داعش كاریان ده‌كرد و به‌بیانووی رۆژی ئاشتیی جیهانیی له ١ی ئه‌یلوولدا، ئاماده‌كارییان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی ئه‌نجامبده‌ن، ده‌ستبه‌سه‌ركران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیزمیر، به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له‌و كرده‌وانه‌ی كه ره‌نگه به‌ر له رۆژی جیهانیی ئاشتیی ١ی ئهیلوول، ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه چه‌په‌كان، په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه و داعش ئه‌نجامداوه.
له‌و كارانه‌ی سه‌باره‌ت به ئاشكردنی چالاكیی رێكخراوه تیرۆریستییه چه‌په‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا، چه‌ند كه‌سێك ده‌ستنیشانكران كه له هه‌وڵدابوون بۆ به زیندوویی هێشتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری رێكخراوه‌كه به ئاڕاسته‌ی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه له‌لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت و دووباره ژیاندنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی سه‌ر شه‌قام.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا له ناوه‌ندی شاری ئیزمیر، و شارۆچكه‌كانی مه‌نه‌مه‌ن، ئۆده‌میش، سه‌فه‌ریهیسار و شارۆچكه‌ی مارماریسی سه‌ربه موغڵا، شه‌ش گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له‌و گه‌ڕان و پشكنینانه‌ی كه له ناونیشانه‌كان ئه‌نجامدران، دۆكیۆمێنتی رێكخراوه‌یی، ئاڵا و لافیته‌ی تایبه‌ت به رێكخراوه‌كه و بڵاوكراوه‌كانیان، كه فه‌رمانی كۆكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌ركراوه، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
- نۆ گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركران
له ناوه‌ندی ئیزمیر و شارۆچكه‌ی مه‌نه‌مه‌ن، ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی كه به فه‌رمانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه جووڵاونه‌ته‌وه و پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ رێكخراوه‌كه كردووه، ئه‌نجامدرا و نۆ گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له میانی گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانی گومانلێكراوه‌كاندا، دوو ده‌مانچه‌ی بێ مۆڵه‌ت، یه‌ك تاپڕ، ژماره‌یه‌كی زۆر بڵاوكراوه و دۆكیومێنتی رێكخراوه‌یی كه فه‌رمانی كۆكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌ركراوه، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
- ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر داعش
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ناوه‌ندی ئیزمیر له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كردووه، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادان هه‌بووه، شه‌ش گومانلێكراوی سووریی ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له گه‌ڕانی ناونیشانی گومانلێكراوه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك ئاڵا كه نیشانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ن و دۆكومێنتی رێكخراوه‌یی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ٢١ گومانلێكراوه‌ی له سێ ئۆپه‌راسیۆنی جیادا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش درێژه‌ی هه‌یه.