Yıldız Nevin Gündoğmuş,
29 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی راگەیاندنەکانی جیھان و شاردنەوەی سەرکەوتنەکانی تورکیا گوتی: "لە راگەیاندنەکانی جیھاندا بە ئەنقەست سەرکەوتنەکانی تورکیا نابینرێ".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە رێوڕەسمی پێدانی خەلاتی دەزگای رۆژنامەنووسانی رادیۆ و تەلەفزین کرد.
ھەر لەباسی سێکتەری راگەیاندن لە سەرتاسەری جیھان، ئەردۆغان گوتی: "یەکێک لە سێکتەرە ھەر داینامیکەکانی راگەیاندن لە جیھان لە وڵاتی ئێمەدایە".
ئەردۆغان باسی لە ئەو پەیامنێرەی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد کە ئەمساڵ لە کاتی روماڵی ھەواڵێکدا لە شاری بایبورت گیانی لەدەستدا و لەمبارەیەوە گوتی: "داوای لێ خۆشبوون لە خوا و ئارامی بۆ کەسوکاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، عەبدولقادر نیشانجی دەخوازم کە لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکەی لە شاری بایبورت لە بەرازییەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا".