Hemn Baban
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2017
هه‌ولێر-AA
خۆپیشانده‌ران داوایان له رووسیا وه‌كو ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرد هه‌ڵوێستی هه‌بێت و رێگری له پێشڕه‌وییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق لە کەرکووک و سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ده‌یان چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئاسایی له‌به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی رووسیا له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشمی ره‌خنه‌ئامێز له حكوومه‌تی عێراق و خودی سه‌رۆكوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئاڵای كوردستانیشیان به‌رزكردبوویه‌وه و داوای هه‌ڵوێستییان له رووسیا و وڵاتانی دونیا ده‌كرد به‌تایبه‌ت زلهێزه‌كان بەوەی هه‌ڵوێستییان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه هه‌بێت كه له 16ی ئه‌م مانگه‌وه سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و به‌تایبه‌ت كه‌ركووك ده‌ستیان پێكردووه.
خۆپیشانده‌ران كه له توێژی جیاجیابوون له‌به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی رووسیا له هه‌ولێر باسیان له‌وه‌ده‌كرد كه پیلانێكی هه‌رێمیی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه ساڵانی نهوهدهكات و ده‌یانگوت نابێت هێزی عێراق بۆ سه‌ركوتكردن و دژایه‌تیكردنی پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی عێراق كه كورده، به‌كاربهێنرێت.
ئه‌و خۆپیشانده‌رانه داوای ئه‌وه‌شیان ده‌كرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێگریی بكات ئیدی به یاسا بێت یان له‌رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیدی گه‌لی كوردستان نه‌چه‌وسێنرێته‌وه وه‌كو ئه‌وان ده‌یانكرد.
پاش زیاتر له دوو كاتژمێر، گردبوونه‌وه‌كه كۆتایی پێهات و خۆپیشانده‌رانیش ده‌یانگوت په‌یامی خۆیان گه‌یاندووه به رووسیا و دونیا.