Hemn Baban
21 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
هه‌ولێر-AA
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كات لێژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی پێكبهێنرێت له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بڕیاری ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له عێراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان له‌شاری هه‌ولێر له باڵه‌خانه‌ی ده‌سته له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌ست.
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، زیا پترۆس بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند "رۆژی 16ی تشرینی یه‌كه‌م به كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌بینین، هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق به هه‌ماهه‌نگی چاره‌سه‌ر بكرێت و نابێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌دژی یه‌كتر به‌كاربهێنن ئه‌مه به‌پێی یاسا و ده‌ستوور چه‌سپێنراوه".
گوتیشی "به‌داخه‌وه په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو سزایه‌ك بوو بۆ گه‌لی كوردستان، چونكه ریفراندۆمییان كرد كه ئه‌مه مافێكی ئاسایی و سیاسییه و ده‌بێت هه‌ردوو حكوومه‌ت به‌دیالۆگ ئه‌و مه‌سه‌له و كێشانه‌ی هه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێن و ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش داوای ئه‌مه ده‌كات".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد كه خه‌ڵكێكی زۆر له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانەوه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فەرمانگەی یاسایی و مافی مرۆڤ له ده‌سته‌ی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، تاڤگه عومه‌ر له‌باره‌ی رووداوه‌كانی رۆژی 16ی ئه‌م مانگه و رۆژانی دواتریشی گوتی "ده‌رئه‌نجامی ئه‌و رووداوانه‌ی كه له 16ی ئه‌م مانگه له كه‌ركووك و ده‌رووبه‌ری روویاندا كۆمه‌ڵێك خێزان روویان له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و بارودۆخی ئه‌وان زۆر خراپه، زۆرینه‌ی ئه‌و خێزانانه روویان له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی کردووە، ئه‌وانه‌ی روویان له پارێزگای هه‌ولێر كردووه نزیكه‌ی 15 هه‌زار خێزانن و ئه‌وانه‌شی روویان له پارێزگای سلێمانی كردووه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار خێزانن، زۆرینه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ش به‌هۆی خزم و كهسوكارهكانییانهوه له هه‌رێمی كوردستان له ماڵه‌كانی ئه‌وان نیشته‌جێ بوون، نزیكه‌ی 400 خێزان له كه‌مپی سوورداش له سلێمانی نیشته‌جێ کراون، له گه‌رمیانیش نزیكه‌ی 500 خێزان روویان له شاری كفری و 500 خێزانیش روویان له كه‌لار كردووه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان داوای له رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كرد كه به‌هانای ئاواره‌كانه‌وه بچن و یارمه‌تیی ئه‌و خێزانانه بده‌ن.
تاڤگە عومەر گوتیشی "زۆرێك له خێزانه‌كان هێشتا شوێنی نیشته‌جێ بوونییان نییه و به‌شێكیان له‌سه‌ر شه‌قام و له‌نێو كۆڵان و له‌نێو پاركه‌كاندا ده‌مێننه‌وه و به هۆی ناڕێكی له‌دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان زۆرێكیان له‌و كۆمه‌كانه‌ی كۆده‌كرێته‌وه بێ به‌ش بوون، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و ئاوارانه پێویستییان به ده‌رمان و پێداویستی پزیشكییه و له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌رمانی پێویشت تووشی كێشه بوون، به‌شێك له‌وانه‌شی كه ئاواره‌ی هه‌ولێر بوون ئاو و كاره‌بایان نییه و له پڕۆژه‌ی نیشته‌جێ بوونی ده‌شتی به‌هه‌شت دانراون و شوێنییان نه‌گونجاوه".
گوتیشی ته‌نها سێ خێزان روویان له پارێزگای دهۆك كردووه كه ئه‌وانیش له باشیكه‌وه روویشتوون، ئه‌گه‌ر نا ئاواره رووی له پارێزگای دهۆك نه‌كردووه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، زیا پترۆس گوتیشی: "ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كراون به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق روویشتوون بۆی به‌تایبه‌ت له خورماتوو به به‌ڵگه و دۆكیۆمێنت له‌لامانه هه‌ر له سووتاندنی ماڵ و دوكان و شوێنی گشتی تا كوشتن و سته‌مكردن له هاووڵاتییان".
دواتر زیا پترۆس به‌یاننامه‌ی ده‌سته‌كه‌ی خوێنده‌وه كه تێیدا هاتووه داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆببێته‌وه و بڕیارێك بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كان و شه‌ڕ له‌هه‌موو ناوچه‌كان و بڕیاری ئاگربه‌ست، چونكه قوربانییان بریتیین له هاوڵاتی مه‌ده‌نی و وێران بوونی شار و وڵات.
هه‌روه‌ها دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەکەیدا داوا ده‌كات لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له به‌ركاهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش درابووه هێزه‌كانی عێراق له پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی بۆ شه‌ڕی دژ بە داعش كه‌چی له شه‌ڕی دژ به‌یه‌كتر و هێرشه‌كان له ناوخۆ به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كارهێنراون.
ده‌سته‌كه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌كات له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به پێشێلكاری و تاوانه‌كانی هه‌ندێك له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپا به‌رامبه‌ر بە هاووڵاتییان كه به‌پێی ده‌ستووری عێراقی نابێت سوپا به‌كاربهێنرێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌ركی سوپایه پارێزگاری له هاوڵاتییان بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویسته قه‌ره‌بووی ئه‌و خه‌ڵكه بكرێته‌وه كه زه‌ره‌رمه‌ندبوون.
سه‌باره‌ت به ئاماری وردی پێشێكارییهكانیش سه‌رۆكی ده‌سته رایگه‌یاند هێشتا ئاماری وردی ته‌واوییان له‌به‌ر ده‌ست نییه له‌سه‌ر ئه‌و پێشلێكارییانه.
كۆمیسیاری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له عێراق، هێمن باجه‌ڵان گوتی "فشار ده‌خه‌ینه سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی لێژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونی راستییه‌كان پێكبهێنێت و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندبوون قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، ئاواره‌بوونی ئه‌و خه‌ڵكه‌شی له كه‌ركووك و شوێنی دیكه‌وه هاتوون هێشتا ژماره‌یان نه‌زانراوه، به‌ڵام داوامان له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئامار و داتامان بده‌نێ".
گوتیشی "دیارده‌ی چه‌كداریی ته‌نها له‌ده‌ستی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان نییه، داوامان له‌سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه كه ئه‌و دیارده‌یه نه‌هێڵێت له‌و ناوچانه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ روونیشی كرده‌وه "مامه‌ڵه‌ی هێزه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای دیاریكراوه و هه‌موو پێشمه‌رگه و هاووڵاتییانییان به‌یه‌ك چاو سهیرنهكردووه و جیاوازیی له‌نێوان خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ش ده‌كه‌ن".