Hemn Baban
20 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2017
هه‌ولێر - AA
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمییان له‌دژی وڵاتانی ئه‌مریكا و ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش به‌رزكردبوویه‌وه.ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ده‌یان كه‌س له چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چه‌ندین كه‌سی ئاسایی له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێكیان رێكخست و تێیدا به‌ده‌یان كه‌س دروشمییان له‌دژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا و ئێران و ئه‌وانه‌ی به"خائینی نێوخۆ" ناویان برد ده‌گوته‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كه چه‌ندین ئافره‌تیش ئاماده بووبون كه ئاڵای كوردستان تێیدا به‌رزكرابوویه‌وه و داوایان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرد هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هێرشه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌رببڕێت و ئه‌وان باسییان له‌وه ده‌كرد كه هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر كورد هه‌ڵوێستێكی خراپ بووه.خۆپیشانده‌ران كه تێكه‌ڵه بوون له ئافره‌ت و پیاو و گه‌نجانیش، چه‌ندین دروشمییان له دژی عه‌بادیش ده‌گوته‌وه.
ھەروەھا لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان کە دەیان ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان لەبەردەم دەرگای ئەو رێکخراوە لە ھەولێر بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران راوەستابوون ئەوش بۆ ئەو ھێرشانە بوو کە لە ١٦ی ئەم مانگە بۆ سەر کەرکوک کرا و تێیدا ھێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی ئەو شارەیان کۆنتڕۆڵکرد و دواتر ناوچە کێشە لەسەرەکانی دیکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە.