Abdullah Shukur
13 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2019
پاریس - AA
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە نانەواخانەیەکی شاری پاریس بەھۆی دزەکردنی گازی سرووشتی، کەسێکی دیکە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە داواکاریی پاریس بڵاوکراوەتەوە، دوێنێ لە دوای روودانی تەقینەوەیەک لە نانەواخانەیەکی شاری پاریس، تیمەکانی فریاکەوتن، تەرمی ئافرەتێکیان لە ژێر داروپەردووی بیناکە دەرھێناوە.
بەم ھۆیەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ چوار کەس.
دوێنێ ئاگرێک لە نانەواخانەیەکی شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کەوتەوە و بەھۆی دزەکردنی گازی سرووشتیش تەقینەوەیەک روویدا. ھاوکات بینا و شوێنەکانی کارکردنی دەوربەری نانەواخانەکە زیانێکی زۆریان بەھۆی تەقینەوەکە بەرکەوت.