Zana Natık Kerem
13 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
کابول ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ویلایەتی بادغیس رۆژئاوای ئەفغانستان، ١٠ چەکدار کوژران.
گوتەبێژی ویلایەتی بادغیس، جەمشید شەھابی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر داعش لە شارۆچکەی جەوەند لە بادغیس ئەنجامداوە.
جەمشید شەھابی باسی لەوەشکرد کە ھێزەکانی ناتۆ پشتیوانی ئاسمانییان بۆ ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پێشکەشکردووە کە لە میاندا چەکدارانی رێکخراوەکەیان لە ناوچەکە بۆردومانکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، ١٠ چەکداری داعش کوژراون، هەروەها ١٦چەکداری دیکەش لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستانەوە دەستگیرکراون.
ناوبراو راشیگەیاند کە دەستگیرکراوەکان، بیانیین.