Rewa Mahmut Hasan
22 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2016
نیویۆرک
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو بەشداری کرد لە پێشانگایەکدا کە لە حەوشەی بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە پەراوێزی لووتکەی مرۆیی جیهانی کرابوویەوە.
چاوشئۆغڵو لەبارەی تابلۆی دیواری "وەن هومانیتی"ەوە کە یەکێک بوو لە چالاکییەکانی پێشانگاکە، ئاماژەی بەوەدا چوار مانگ لەمەوپێش سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سکرتیری گشتی بان کی مۆن دیوارەکەیان واژوو کردووەو رایگەیاند کە ئەو واژوویانە تەنیا ئاماژە نین بۆ کۆتایی لووتکەکە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ باشتر کردنی داهاتووی مرۆڤایەتی و سەرەتای رێیەکی نوێیە.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە لە لووتکەی ئیستانبوڵدا لە ١٨٠ وڵاتەوە ٩ هەزار کەس بەشداربوون و لەکاتێکدا بەهەوڵێکی باشی وەسف کرد بۆ کۆتایی هێنان بە ئازاری لێقەوماوان و نیشاندانی رووحیەتی پاڵپشتی بۆ ئەوانەی پێویستیان بەیارمەتی هەیە. هاوکات دیواری واژوو کردنەکەی بە هێمای رووحیەتی خەبات بۆ داهاتوویەکی باشتر وەسف کرد.
لای خۆیەوە رێکخەری دۆخی لەناکاو کاروباری مرۆیی و یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیڤن ئۆ سوپاسی گەلی تورکی کرد بۆ خاوەنداریی کردنی لووتکەی مرۆیی جیهانی کە پێشتر لە تورکیا بەڕێوەچوو، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی نەتەوە یەکگرتووکاندا ١٨٥ وڵات سەرکردەکانیان بەشداری دەکەن بۆ کەم کردنەوەی ئازاری مرۆڤەکان.
ئەمە لەکاتێکدا لە تەواوی جیهاندا ١٣٠ ملیۆن کەس کاریگەریان لەسەر دروست بووە بەهۆی قەیرانەکانەوە.