شیکردنەوە

عێراق.. ٧٦ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق: "ژمارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی لە قەزای شنگال دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە، ٧٦ گۆڕ".

Sarmand Hameed  | 17.03.2019 - نوێکردنەوە : 19.03.2019
عێراق.. ٧٦ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە

Iraq

بەغدا - AA

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی لە قەزای شنگال دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە، ٧٦ گۆڕ.

ئەندامی لیژنەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە گوندی کۆجۆ سەر بە قەزای شنگال، فاتن عەبدولواحید لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا ٧٦ گۆڕی بە کۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە.

سەرەتای ئەم مانگە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ئیزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە ٧١ گۆڕی بەکۆمەڵی ئیزدییەکان دۆزراونەتەوە.

لە بەیاننامەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ئیزدییەکاندا ئەوە روونکرابووەوە کە ژمارەی ئێزدییەکان لە عێراق نزیکەی ٥٥٠ هەزار کەسن، بەهۆی هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ناوچە ئێزدینیشینەکان لە هاوینی ٢٠١٤دا، نزیکەی ٣٦٠ هەزار کەسیان ئاوارە بوون و نزیکەی ١٠٠ هەزاری دیکەیان روویان لە دەرەوەی وڵات کرد.

بەپێی بەیاننامەکە، بەهۆی هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، نزیکەی هەزار و ٢٩٣ ئێزدی کوژران، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەی راستەقینەی کوژراوەکان نەزانراوە تاوەکو هەڵمەتی گەڕان بەداوی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و تاکە کەسییەکان تەواو دەبن و هەڵدەدرێنەوە.

قەزای شنگال سەر بە پارێزگای نەینەوا کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئێزدییە، لە هاوینی ٢٠١٤ رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستی بەسەر قەزاکەدا، و لە هەمان ساڵدا لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە لەژێر دەستی داعش دەرهێنرایەوە کۆنتڕۆڵ کرایەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın