شیکردنەوە

شنگال.. شەڕو پێکدادانى نێوان پەکەکە و سوپاى عیراق

- قایمقامى قەزاى شنگال، مەحما خەلیل: "لە ئەنجامى شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانى پەکەکە و سوپاى عێراق لە ناحیەى سنونێى سەربە قەزاى شنگال، ژمارەیەک چەکدار لە هەردوولا کوژران و ژمارەیەکى زیاتریش بریندار بوون".

Azad Mohammed Abdullah  | 17.03.2019 - نوێکردنەوە : 18.03.2019
شنگال.. شەڕو پێکدادانى نێوان پەکەکە و سوپاى عیراق

Dahuk

شنگال - AA

قایمقامى قەزاى شنگال، مەحما خەلیل رایگەیاند، "لە ئەنجامى شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانى پەکەکە و سوپاى عێراق لە ناحیەى سنونێى سەربە قەزاى شنگال، ژمارەیەک چەکدار لە هەردوولا کوژران و ژمارەیەکى زیاتریش بریندار بوون".

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو. مەحما خەلیل گوتی: "کەمێک پێش ئێستا شەڕ لە نێوان چەکدارانى پەکەکە و سەربازانى سوپاى عێراق روویداوە، لە شەڕەکەدا کوژراو و بریندار و دەستبەسەر هەن".

قایمقامى قەزاى شنگال گوتیشی: "ئەمشەو لە ناحیەى سنونێى سەربە قەزاى شنگال شەڕێکى سەخت لە نێوان چەکدارانى پەکەکە و سەربازانى سوپاى عێراق روویدا، لە ئەنجامى شەڕەکەدا ژمارەیەک چەکدارى پەکەکە و سەربازێکى سوپاى عێراق کوژرا و ژمارەیەکى دیکەش بریندار بوون و شەڕەکە تا ئێستا بەردەوامە".

قایمقامى قەزاى شنگال ئاماژەی بەوەشکرد کە جگە لە کوژراو و بریندار، ژمارەیەکى سەربازى سوپاى عێراق لەلایەن پەکەکەوە دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەى سنونێ کە نەیویست ناوى ئاشکرا بکرێت، لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئەوەی بە چاوى خۆمان بینیومانە، کوژراوێک و دوو بریندارى سوپاى عێراق گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانەى سنونێ و بەپێى ئەو زانیارییانەى دەست ئیدارەى نەخۆشخانە کەوتوون، پەکەکە برینداران و کوژراوانى خۆى بۆ سووریا گواستووەتەوە".

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت "سوپاى عێراق بە مەبەستى رێگریکردن لە بە قاچاغبردنى سەروەت و سامانى خەڵکى شنگال لە لایەن پەکەکەوە، تەقەى لە چەکدارانى پەکەکە کردووە، پەکەکەش وەڵامى تەقەى سوپاى عێراقى داوەتەوە و دواتر شەڕەکە گەورە بووە و تا گەیشتە ئەو رادەیەیەى سوپاى عێراق چەکى قورس بەکاربهێنێت".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın