Zana Natık Kerem
21 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2019
نەینەوا ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی یەختێک لە رووباری دیجلە لە شاری مووسڵ، ٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی کەناڵی فەرمی عێراقییە، وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەداوە کە یەختێک کە ژمارەیەک گەشتیاری تیادابوو لە ناوەڕاستی رووباری دیجلە لە مووسڵ ژێرئاوکەوتووە و بەھۆیەوە ٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن.
ھاوکات سەرچاوەیەک لە تیمەکانی پۆلیسی رووباری دیجلە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند یەختەکە بە ١٧٠ سەرنشینەوە ژێرئاو کەوتووە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، یەختەکە بە ھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر سەرنشینی ھەڵگرتبوو، ژێرئاوکەوتووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە تیمەکانی پۆلیسی رووبارەکە لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی کە نەخنکاون و دەرھێنانی تەرمەکان.