Sarmand Hameed
03 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
دیالە - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هێزەکانی پۆلیسی سوات لە پارێزگای دیالە، پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکە بریندار بوو.
ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە، نەقیب حەبیب شممەری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هێزەکانی پۆلیسی سوات لە دەوروبەری ناحیەی ئەبی سیدا(٢٥ کلم باکووری رۆژهەڵاتی باقوبە ناوەندی پارێزگای دیالە) تەقییەوە".
شممەری ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا پۆلیسێک کوژرا و پۆلیسێکی دیکە بریندار بوو.