Nour Mahd Ali Abu Aisha,Zeynep Hilal Karyağdı
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
كه‌رتی غه‌ززه - AA
به‌بۆنه‌ی 51ـه‌مین ساڵیادی نهكسهوه، خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ی ملیۆنی كه له سنووری كه‌رتی غه‌ززه رێكده‌خرێت، ده‌ستیپێكرد.
فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی نه‌كسه له ماوه‌ی شه‌ش رۆژ جه‌نگدا له‌ساڵی 1967 به داگیركردنی كه‌رتی خۆرئاوا، خۆرهه‌ڵاتی قودس، كه‌رتی غه‌ززه، نیمچه‌دوورگه‌ی سینا و به‌رزاییه‌كانی جۆلان كۆتاییهات، بۆ رێكخستنی خۆپیشاندانی ملیۆنی روویان له سنوور كرد.
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه له‌چوارچێوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره له ستووری كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی باڵای نیشتمانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره و رێپێوانی شكاندنی گه‌مارۆ رێكخراوه، سه‌دان كه‌س له سنوور كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه دوایین نوێژی هه‌یینی مانگی ره‌مه‌زانیان له‌و كه‌مپانه‌دا كرد كه له‌ناوچه‌كانی سنوور دروستكراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تیمه‌كانی ته‌ندروستی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل پێداویستی ته‌ندروستیان ئاماده‌كردووه.