Sarmand Hameed
20 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
بەغدا - AA
جێگری سەرکۆماری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی قەرار، ئوسامە نوجێفی رایگەیاند کە هاوپەیمانییەکەی بەرووی هەموو لایەکدا کراوەیە و پاڵپشتی لە پێکهێنانی حکوومەتی "هاوبەشیی بەهێز" دەکات کە توانای چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەبێت.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی جێگری سەرکۆماری عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ئوسامە نوجێفی لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، برێت مەکگۆرگ کۆبووەتەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، نوجێفی رایگەیاندووە کە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران گرفت و ساختەکاریی بەدوای خۆێدا هێناوە، ئەمەش وایکردووە کە بێ متمانەیی بە کۆی پرۆسەکە دروست ببێت.
نوجێفی جەختی لە پێداچوونەوە بەو تانانە کردووەتەوە کە لەبارەی ئەنجامی پرۆسەکە گیراوە بۆ ئەوەی متمانە لای گەل دروست ببێت و هاوکات چارەسەرکردنی ئاماژە نەرێنییەکان کە بەهۆی ساختەکارییەکی زۆر لە پرۆسەکە دروست بووە بەپێوسیت زانیووە.
هەر بەپێی بەیاننامەکە، سەرۆکی هاوپەیمانی قەرار، ئوسامە نوجێفی رایگەیاندووە کە هاوپەیمانی قەرار لەگەڵ پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێزدایە کە توانای بەدەستهێنانی دەستکەوتی هەبێت و مایەی رەزامەندی گەل بێت و لەرێگەی بەرنامەکەیەوە متمانەی خەڵک بەدەستبهێنێت و خزمەتگوزای بگەیەنێتە ئەو پارێزگایانەی کە بەهۆی داعشەوە زیانیان پێگەیشتووە.
جێگری سەرکۆماری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی قەرار، ئوسامە نوجێفی باسی لە رۆڵی حکوومەتی داهاتوو کردووە بەجۆرێک کە توانای ئەنجامدانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پارێزگاری لە ناسنامەی هەوڵاتییبوون و دوورخستنەوەی عێراق لە ناکۆکیی نێودەوڵەتی هەبێت.
بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە رۆژی ١٢ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، هاوپەیمانی سائیروون بە سەرکردایەتی موقتەدا سەدر بە بەدستهێنانی ٥٤ کورسی پەرلەمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و هەریەک لە هاوپەیمانی فەتح بە سەرکرادیەتی هادی عامر و هاوپەیمانی فەتح بە سەکردایەتی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا
هاوکات هاوپەیمانی قەرار بە سەرکردایەتی جێگری سەرکۆماری عێراق، ئوسامە نوجێفی ١١ کورسی لە کۆی ٢٣٩ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بەدەستهێنا.