توركيا, ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی

تورکیا بە توندی وەڵامی بڕیارەکەی فەڕەنسای دایەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: - "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی گشتیی و ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دەکەین لە دژی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی و رەتی دەکەینەوە."

Ahmet Furkan Mercan  | 31.10.2019 - نوێکردنەوە : 02.11.2019
تورکیا بە توندی وەڵامی بڕیارەکەی فەڕەنسای دایەوە

Ankara
ئەنقەرە ـ AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو بڕیارەی کرد کە فەرەنسا لەدژی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی پەسەندی کردووە، لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "زۆر بە روونی ئاشکرایە کە ئەم بریارەی فەڕەنسا پاش بێ ھیواییان دەرچووە لە درووستکردنی دەوڵەتێکی تیرۆریستی لە باکووری سووریا".

لە راگەیەندراوە فەرمییەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ھاتووە: "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی گشتیی و ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دەکەین لە دژی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی و رەتی دەکەینەوە. زۆر بە روونی ئاشکرایە کە ئەم بریارەی فەرەنسا پاش بێ ھیواییان دەرچووە لە درووستکردنی دەوڵەتێکی تیرۆریستی لە باکووری سووریا".

راگەیەندکراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەرنجی بۆ سەر ئەوە راکێشا کەوا حکوومەت و پەرلەمانی فەڕەنسا بەم ھەنگاوەیان لایەنگری پەیەدە/یەپەگەیان کرد کە باڵی سوریای پەکەکەیە و ھەرئەم رێکخراوە لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە بە رێکخراوێکی تیرۆریست ناسێنراوە. ھەروەھا سەرسوڕمانی لە بڕیارەکەی نیشان نەداوە، چونکە ئەگەر پەرلەمانی وڵاتێک لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە سەردەستەکانی تیرۆر بکات، ئەو ھەڵوێستەیان ھیچ سەرسوڕھێنەر نییە بۆ تورکیا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا سەرەڕای چەندینجار ئاگادارکردنەوەی ھاوپەیمانەکانی لە ھاوبەشی و ھاوکاریی کردنی پەیەدە/یەپەگە، بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا فەڕەنسا لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی داعش یارمەتی و پشتگیری پەیەدە/یەپەگەی دەکرد کە ئەم رێکخراوە ھەڕەشەی سەرەکین بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın