Gülşen Topçu
13 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2020
غەززە- AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی گەل بۆ شکاندنی ئابڵوقەی سەر غەززە، جەمال حوداری لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا، هاوکات رێوشوێنەکانی تایبەت بە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئابووری فەڵەستینی بەرەو داڕمان بردووە و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کارەساتێکی گەورە.
جەمال حوداری باسی لەوەش کرد ئەم قەیرانەی لەئێستادا دروست بووە، کاریگەری زۆر گەورەی کردووەتە سەر کەرتەکانی پیشەسازی، بازرگانی، گەشتوگوزار و بیناسازی، بەتایبەی قەیرانەکە لە کەرتی غەززە لە گەورەبووندایە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی گەل بۆ شکاندنی ئابڵوقەی سەر غەززە داوای لە وڵاتانی عەرەبی و جیهان کرد، هاوکاری ئەو کەرتانەی ئابووری فەڵەستین بکەن کە بەهۆی داگیرکارییەکانی ئیسرائیلەوە رووبەڕووی قەیران بوونەتەوە.