reshid ahmed
14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
دهۆك ـــ AA
وەزیری بازرگانی هەرێمی كوردستان، كەمال موسلیم راگەیاند کە هیچ كێشەیەك لە بوونی خۆراك لە دهۆك نییە.
وەزیری بارزگانی هەرێمی كوردستان، كەمال موسلیم لە كۆنگرەیەكی روژنامەوانییدا لەگەڵ پارێزگاری دهۆك، فەرهاد ئەتروشی راگەیاند، ''لەگەڵ پارێزگاری دهۆك باسی رەوشی بارزگانی و بوونی خۆراكی پێویست و ئەو كێشانەی بەهۆی ئەو بارودۆخە نوێیە دێنە بەردەم جموجۆڵی بازرگانی و بازرگانان باس کرد و هەندێك داواكاری بازرگانانمان خستە بەردەم پارێزگاری دهۆك و پارێزگاری دهۆك-یش ئامادەی خۆی دەربری بۆ بینینی چارەسەری پێویست بۆ ئەو گیروگرفتانە''.
وەزیری بازرگانی دووپاتیكردەوە كە هیچ كێشەیەك لە بوونی خۆراك لە دهۆك نییە و بەردەوام خۆراك دەگاتە دهۆك.
بازاڕەكانى هەرێمى كوردستان بۆ دابینکردنی پێداویستی هاووڵاتییان لە خۆراک زۆرتر پشت توركیا دەبەستن كە لە رێگای دەروازەى سنوورى ئیبراهیم خەلیل-ەوە دەگەن بە بازاڕەكانى هەرێم و بەپێى زانیارى بارزگانان ئێستا زۆرترین ئەو کاڵایانەی کە لە توركیاوە هاوردەی هەرێمى كوردستان دەکرێن پێکهاتووە لە خۆراك.
لەلای خویە وە پارێزگاری دهۆك فەرهاد ئەتروشی ئامادەی دەربڕی بۆ هەموو ئاسانكارییەك لە بەردەم جموجۆڵی بازرگانی لە چوارچێوەی رێنمایی و بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران-دا.
هەروەها ئەتروشی ئاماژەی بەوە كرد كە ئەمڕۆ هەندێك پێشنیاری نوێی ئاراستەی وەزارەتی ناوخو کردووە و بەرنامەی خویان هەیە بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی بازار و هاتوچۆ.
فەرهاد ئەتروشی گوتیشی: ''ئەمڕه قوناغێكی تری ئاسانكاری جێبەجێ دەكەین و هەنگاوەكانی تریش دەنێن لە روژانی داهاتوو بەمەبەستی باشتركردنی رەوشی هاووڵاتیان بەڵام لەگەڵ ئەو هەنگاوانە زۆر گرنگە رەچاوی رێنماییەكان بكرێت''.