Firdevs Yüksel,Rewa Mahmood Hasan
13 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٥٨.١٢ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی رابردوو نرخی یەک بەرمیل بۆ ٥٨.٨١ دۆلار بەرزبوویەوە، دواتر بە ٥٨.٦١ دۆلار بازاڕی رۆژ داخرا. لە سەعات ٩:٤٢ لەچاو داخستنی رۆژی رابردوودا، لەسەدا ٠.٨٤ کەمی کردووە، نرخەکەی و بە ٥٨.١٢ لەبازاڕ مامەڵەی پێوە دەکرا.
رۆژی هەینی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو دانوستانە بازرگانییەکانی لەگەڵ چین بەردەوامی پێ دەدات بەڵام هێشتا ئامادەنین بۆ رێککەوتن، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت. گرژیەکانی نێوان هەردوو وڵات هۆکارە بۆ دابەزینی نرخی نەوت ئەویش بە هۆی نیگەرانی و ترسەوە لە ئەگەری کەمکردنەوەی خواست لەسەر نەوت.