ئابووری

نرخی نەوت.. خاوی برێنت گەیشتە ٣٤،١٢ دۆلار

- بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە ٣٤ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

Gülşen Çağatay  | 28.05.2020 - نوێکردنەوە : 28.05.2020
نرخی نەوت.. خاوی برێنت گەیشتە ٣٤،١٢ دۆلار

Ankara

ئەنقەرە- AA

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە، ٣٦ دۆلار و ١٨ سەنت و رۆژەکەشی بە ٣٤ دۆلار و ٧٤ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٢٥: ٠٩ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکەی لەسەدا ١،٧٨ دابەزی و گەیشتە ٣٤ دۆلار و ١٢ سەنت.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٣١ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی هەیە بەو نیگەرانییانەی کە گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا دروستی کردوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەشی کە پەیمانگای نەوتیی ئەمریکا بڵاوی کردوونەتەوە لە هەفتەی رابردوودا، یەدەگی نەوتیی خاو لەو وڵاتە ٨،٧ ملیۆن بەرمیل زیادی کردووە، ئەمە لە کاتێکدا کە چاوەڕوان دەکرا یەدەگی خاوی بازرگانیی ١،٩ ملیۆن کەم بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın