Ebru Şengül Cevrioğlu
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ ــ AA
لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکان سەبارەت بە سەرھەڵدانی نەوەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە بەریتانیا، نرخی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا، دابەزینی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٥٠ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رێکخراوی تەندروستیی جیھانی داوای لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە کە رێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر بەھۆی سەرھەڵدانی نەوەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە بەریتانیا.
ئەم داوایەی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی، مەترسییەکانی زیاترکردووە کە بەھۆیەوە نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا دابەزینی تۆمارکردووە.
لە کاتژمێر ٠٦:١٩ی ئەمڕۆ یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٣،٠١ لەسەدا دابەزینی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٥٠ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس بەڕێژەی ١،٣٦ لەسەدا رووی لە دابەزینی کردووە و گەیشتە ٤٧ دۆلار و ٨٧ سەنت.