Gülşen Çağatay
02 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به 68 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی خاوی برێنت به 68 دۆلار و 91 سه‌نت بوو، هه‌مان رۆژ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 69 دۆلار و 94 سه‌نت. به‌یانی ئه‌مڕۆش به 69 دۆلار و 83 سه‌نت ده‌ستی پێكرد و له كاتژمێر 09:16 خوله‌كه‌وه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0.01 به‌رزبوویه‌وه و به 69 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به 66 دۆلار و 12 سه‌نت كڕیاری هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا رۆژی چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی رۆژانه‌ی ئه‌مریكا له 20-26ی كانوونی دووه‌مدا به به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووی تێكڕا 41 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه و، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ نۆ ملیۆن و 92 هه‌زار به‌رمیل.
دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌كه‌كانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕی نه‌وتدا پشت به‌و زانیاریانه ده‌به‌ستێت كه له‌لایه‌ن Baker Hughes له‌باره‌ی ژماره‌ی هه‌فتانه‌ی بیره نه‌وته‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌رووی ته‌كنیكییه‌وه له‌نێوان 69 دۆلار و 88سه‌نت بۆ 69 دۆلار و 93 سه‌نت ده‌مێنێته‌وه و، ره‌نگه وه‌ك پشتیوانی ناوچه نرخه‌كه‌ی بگاته نێوان 69 دۆلار و 78 سه‌نت بۆ 69 دۆلار و 83 سه‌نت.