Mohammed Baqi Hussein
16 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا 64 دۆلار و 67 سه‌نته.
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت دوێنی له 64 دۆلار و 44 سه‌نته‌وه ده‌ستیپێكرد و تا 65 دۆلار و 14 سه‌نت به‌رزبووه‌وه. ئه‌مڕۆش به 64 دۆلار و 42 سه‌نت ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر 9:21 خوله‌كی پێشنێوه‌ڕۆ به 64 دۆلار و 67 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس 61 دۆلار و 68 سه‌نته.
شاره‌زایان پێیان وایه نرخی نه‌وتی خاو دابه‌زینێكی كه‌م به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و سیاسه‌تی زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی.