جيهان, ئابووری

فەڵەستینییەکان زیاتر خواستیان لەسەر کاڵا و بەرهەمە تورکییەکانە

- خاوەنی مارکێتی تەنور، حوسام حەرباوی: "خەڵکی خواستیان لەسەر کاڵا و بەرهەمە تورکییەکانە و ئەوانیان بەلاوە باشترە، ئەم بەرهەمانە کواڵیتیان بەرزە و تامیان زۆر خۆشە. هەروەها بەرهەمە تورکییەکان بازاڕیان باشە، هەم لە قودس هەمیش لە کەرتی ڕۆژئاوا".

Ekip  | 09.04.2024 - نوێکردنەوە : 10.04.2024
فەڵەستینییەکان زیاتر خواستیان لەسەر کاڵا و بەرهەمە تورکییەکانە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە قودسی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو، هاووڵاتیانی فەڵەستینی خواستیان لەسەر کاڵا و بەرهەمە تورکییەکانە، ئەویش بەهۆی کوالیتی و گونجاوی لە نرخدا.

خاوەنی مارکێت و فڕنی تەنور لە ناوچەی وادی جەوز لە قودسی ڕۆژهەڵات، حوسام حەرباوی لە لێدوانەکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند: "لە مارکێتەکەماندا بەرهەم و کاڵای زۆری تورکی لێیە. هەر لە بیسکیت و شەربەت و شتی دیکە، ئێمە لێرەدا بەرهەمی تورکی زۆرمان هەیە".

حەرباوی باسی لەوە کرد زۆرێک لە بەرهەمە پاککەرەوەکان کە لە تورکیا بەرهەم دەهێنرێن لە مارکێتەکەیاندا هەن و ڕایگەیاند: "بەرهەمی پاککەرەوەی تورکی لە مارکێتەکەدا دەفرۆشرێت. بەهەمان شێوە لە فڕنەکەماندا زۆر ئامێر هەیە لە تورکیاوە هێناومانە. بەرهەم و کاڵای تورکی کوالیتیان زۆر بەرزە و نرخەکانیشیان زۆر گونجاوە".

گوتیشی: "خەڵکی خواستیان لەسەر کاڵا و بەرهەمە تورکییەکانە و ئەوانیان بەلاوە باشترە، ئەم بەرهەمانە کواڵیتیان بەرزە و تامیان زۆر خۆشە. هەروەها بەرهەمە تورکییەکان بازاڕیان باشە، هەم لە قودس هەمیش لە کەرتی ڕۆژئاوا".

حەرباوی باسی لەوە کرد کە زۆر ڕێگا هەیە بۆ هاوردە و ڕایگەیاند: "ساڵانە لە تورکیا پێشانگا دەکرێتەوە و بەشداریان تێدا دەکەین و ڕاستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان واژوو دەکەین. پاشان لە ڕێگەی بەندەری ئاشدۆدەوە کاڵا و بەرهەکان بۆ ئێرە. یاخود لە ڕێگەی دابەشکارانەوە دەهێندرێن. لێرە دابەشکارێکی زۆری کۆمپانیا تورکییەکان هەن. داخوازی و لیستی داواکاریی پێشکەش دەکەین و لە ماوەی يەک هەفتەدا دەگاتە دەستمان".

خاوەنی مارکێتی ئیزحيمان لە کەرتی ڕۆژئاوا، محەمەد ئیسماعيل موسا ئەبو قاسم باسی لەوە کرد کە بەرهەمێکی زۆری تورکی لە مارکێتەکەیاندا هەیە و، گوتی: "گرنگترین هۆکار ئەوەیە لە یەکەم ئینتیفازەوە بایکۆتی بەرهەمە ئیسرائیلییەکانمان کردووە".

ئەبو قاسم ئاماژەی بەوە کرد کە بەرهەمی خۆماڵیشیان لە مارکێتەکەدا هەیە و، ڕایگەیاند: "لە پاش بەرهەمی خۆمان، بەرهەمە تورکی و ئەردەنی و مالیزیاکان هەڵدەبژێرین، ئەمە بابەتێکی باوەڕ و لە هەمان کاتیشدا سوود و قازانجە".

گوتیشی: "قسەیەک هەیە دەڵێت هەر کەسێک لەبەر ڕەزامەندی خودا واز لە شتێک بهێنێت، ئەوا خودا جێگەکەی بە باشتر بۆ پڕ دەکاتەوە و باشتری پێدەبەخشێت. ئیمان لە پێشە، نەک ئیمان بۆ بەرژەوەندی بێت. لە یەکەم ئیتیفازەدا گوتیان دووکانی ئیزحيمان بەتاڵە، چونکە ئێمە کاڵا و بەرهەمە ئیسرائیلییەکانمان دەرهێنا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın