عێراق و ئەمریکا گرژییەکانی ناوچەکەیان لەسەر نرخی وزە تاوتوێ کرد
نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ژێرخانی جیھانی و ئاسایشی وزە، ئامۆس ھۆکستین لە میانی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئامادەیە ھاریکارییەکانی لەگەڵ عێراق پتەوتر بکات بە تایبەتی لە بوارەکانی وزە، نەوت و غاز.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ژێرخانی جیھانی و ئاسایشی وزە، ئامۆس ھۆکستین گرژییەکانی ناوچەکەیان لەسەر نرخی وزە تاوتوێ کرد.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە فوئاد حوسێن لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن لە کۆشکی سپی لەگەڵ ئامۆس ھۆکستین کۆبووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی ئەمنی ناوچەکە و کاریگەرییەکەی لەسەر ئابووریی و بازاڕەکانی جیھان بە تایبەتی لەسەر نزخی وزە تاوتوێ کراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی ڕۆڵی کۆمپانیا جیھانییەکان لە پیشەسازی نەوت و پڕۆسەی وەبەرھێنان لە کێڵگەکانی غاز لە عێراق.
باسی لەوەش کردووە کە لای خۆیەوە نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ژێرخانی جیھانی و ئاسایشی وزە، ئامۆس ھۆکستین لە کۆبوونەوەکەدا، ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ئامادەیە ھاریکارییەکانی لەگەڵ عێراق پتەوتر بکات بە تایبەتی لە بوارەکانی وزە، نەوت و غاز.