Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو تانەیەی کە حکوومەت لە ژمارەیەک ماددەی نێو یاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ پێشکەشی کردبوو، بۆ ٢٣ی ئەم مانگە دوخرا.
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، جاسم محەمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی بۆ یەکلاییکردنەوە ئەو تانەیەی کە حکوومەت لە ژمارەیەک ماددەی نێو یاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ پێشکەشی کردبوو دواخراوە و گوتی: "دانیشتنەکە رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە ساز دەکرێت".
ئەمە چەندین جارە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی خۆی یەکلاییکردنەوەی تانەکانی حکوومەتی لە ژمارەیەک ماددەی نێو یاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، دوابخات.
پێشتر دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاندبوو کە لە ١٩ی ئەم مانگە، دانیشتنی خۆی بۆ یەکلاییکردنەوە تانەکانی حکوومەت لە ژمارەیەک ماددەی نێو یاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ ساز دەکات.
لە ماوەکانی رابردوودا سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی تانەی لە ژمارەیەک ماددەی نێو یاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ پێشکەش بە دادگای فیدراڵیی کردبوو.