Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق گەیشتنی ٤٠٠ ھەزار دۆزی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق کە ٤٠٠ ھەزار دۆزە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ڤاکسینەکان لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان و ھەرێمی کوردستان کراون.
ئەمەیش لە کاتێکدا تا ئێستا چوار ملیۆن و ٣٦٣ ھەزار و ٩٦٣ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.