Rawan Subhi Obaidullah
28 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2023
دھۆک - AA
سالار محەمەد شەریف ماوەی ١٠ ساڵە لەبەر تێکچوونی رەوشی سووریا، شاری حەلەبی جێھشتووە و رووی لە شاری دھۆک کردووە.
لەمبارەیەوە سالار محەمەد شەریف بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠١٢وە لەبەرئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی سووریای تێکەوتووە، سووریای بەجێھشتووە و ھاتووەتە شاری دھۆک و گوتی: "لە شاری حەلەبی سووریا کارگەیەکی دروستکردنی جلوبەرگم ھەبوو، وازم لێھێنا و لە دھۆک بیرم کردەوە کارگەیەک وەکو ئەوەی حەلەب لە شاری دھۆک بکەمەوە، زانیم بیرۆکەیەکی باشە، چونکە کاتی خۆی کە لە حەلەب بووم بە سەدان کڕیاری جلوبەرگم لە شاری دھۆک ھەبوو، بۆیە دەستم بە کردنەوەی کارگەکە کرد، یەکەم جار بە چوار بۆ پێنج کرێکار دەستم پێ کرد، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا ٩٠ کرێکارم ھەیە".
سالار محەمەد شەریف هێمای بۆ ئەوەیش کرد کە سەرەتا ئەو جلوبەرگانەی کە دروستی دەکرد تەنھا لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان دەفرۆشران و گوتی: "بەڵام ئێستا لە شارەکانی عێراق وەکو مووسل و بەغدا و زۆر شاری دیکەی عێراق دەفرۆشرێن و ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە نرخەکانمان گونجاوە و کوالیتی بەرھەمەکانمان باشە بۆیە خواستی لەسەر زۆرە".
سالار محەمەد شەریف ئاماژە بەوەش کرد کە بەپێی وەرزەکانی ساڵ ئەوانیش بەرھەمھێنانی جلوبەرگ دەگۆڕن و گوتی: "لەبەر وەرزی زستان ئێستا زیاتر کوتاڵی جۆری قەدیفە بۆ جلوبەرگ بەکاردەهێنین، بۆ ھاوینیش کەشمیر، کودەری و فانێرە بەکاردەهێنین و زۆربەی کوتاڵەکان لە چینەوە ھاوردە دەکەین و لێرە ماکسی ژنان و تەرەکسوت بە باشترین کوالێتی و چەندین جلوبەرگی تر دروست دەکەین کە رۆژانە دوو بۆ سێ ھەزار پارچە بەرھەم دەھێنین و زۆربەی زۆریشی بەپێی خواست دروست دەکەین و شاری بەغدا لە ھەموو شوێنی تری عێراق داوای بەرھەمەکانمان دەکەن".
یەکێک لە کرێکارانی کارگەکە بە ناوی سه‌عيد شێخ قه‌مبه‌ر کە خه‌ڵكى عه‌فرينه، ئێستا له كه‌مپى دوميزى په‌نابه‌رانى سووريا ژيان به‌سه‌ر دەبات. به پێى قسه‌ى خۆى پیشه‌ی به‌رگ دوورە و هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌و كاره‌ی وه‌ك خولیایه‌كی خۆى هه‌ڵبژاردووه و سه‌ره‌تا له شارى حه‌له‌ب فێربووه.
ئەو لە لێدوانێكىدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتى: "دواى ئه‌وه‌ى له‌به‌ر دۆخى سووريا وڵاتهکەمان به‌جێهشت، هاتووين بۆ شارى دهۆك. له‌م شاره زياتر له ١٠ ساڵه كارى به‌رگدووری ده‌كه‌م، سوپاس بۆ خوا ژيان به‌رده‌وامه و ماوين و وازمان له ئيشكردن نه‌هێناوه".
سه‌عيد باسى ئه‌وه ده‌كات له ساڵى ٢٠١١وه وڵاتى سوورياى به‌جێهشتووه و هاتووه‌تە هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌تا مهينهتى ديوه تاوه‌كو ئيشى ده‌ستكه‌وتووه و دەڵێت "سه‌ره‌تا كه هاتووينه هه‌رێمى كوردستان و له شارى دهۆك نێشته‌جێ بووين، بێ ئيش بووين، له دهۆك كارگه كه‌م بوو. ئيشى منيش به‌رگدوورین بوو بۆيه نهمدەتوانى هه‌موو ئيشێك بكه‌م، باش بوو دواى چه‌ند ساڵێك چه‌ندين كارگه‌ى گه‌وره له شارى دهۆك كرانه‌وه، منيش وه‌ك جاران له‌م كارگه‌يه پيشه‌ى خۆم هه‌ڵبژارد كه بهرگدووریيه، سوپاس بۆ خوا كه ئێستا ئه‌م پيشه‌يه بووه‌ته سەرچاوە و داهاتى خێزانه‌كه‌م و پارووى دەمى مناڵەکانیان پێ دابين ده‌كه‌م كه خێزانيكى حه‌وت كه‌سين. داواكاريمان ئه‌وه‌يه كه ئه‌م كارگه‌يه به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش به‌رده‌وام بتوانين ئيش بكه‌ين".
بەھۆی شەڕی ناوخۆی سووریا لە ساڵی ٢٠١١وە، نزیکەی نیو ملیۆن کەس کوژراون و زیاتر لە چوار ملیۆنیش ئاوارەبوون و ئابووری و ژێرخانی وڵاتەکەش وێرانبووە.