Heman Hussein Yaseen
28 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
ئەمڕۆ بەھای دۆلارئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ دابەزیووە و لەئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی شاری ھەولێر بە ١٥٦ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی تا ١٦٠ هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەوە.
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای تاک نرخ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، لەئێستادا بەھای دراوەکان لە بازاڕەکانی هەولێر بەمشێوەیە:
بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەرە بە ١٥٦ ھەزار دیناری عێراقی.
بەھای ١٠٠ یورۆ بەرامبەرە بە ١٦٦ ھەزار دیناری عێراقی.
بەھای ١٠٠ پاوەندی بەریتانی بەرامبەرە بە ١٨٧ ھەزار دیناری عێراقی.
بەھای ١٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ھەشت ھەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی.
بەھای ١٠٠ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەرە بە سێ ھەزار و ٧٠٠ دیناری عێراقی.
بەھای یەک دیناری ئوردنی بەرامبەر بە دوو ھەزار و ٢٥ دیناری عێراقی.