Firdevs Yüksel
28 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهاندا به ٦٦ دۆلار و ١٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٦٦ دۆلار و ٨٠ سه‌نت و به ٦٥ دۆلار و ٨٧ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٥٤دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤١ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٦٦ دۆلار و ١٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به ٦٣ دۆلار و ١٩ سه‌نت فرۆشرا.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٦ دۆلار و ١٩ سه‌نت بۆ ٦٦ دۆلار و ٥٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٥ دۆلار و ٨٤ سه‌نت بۆ ٦٥ دۆلار و ٤٩ سه‌نت بمێنێته‌وه.