Firdevs Yüksel
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١٠١ دۆلار و ٤١ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١١٣ دۆلار و ١٥ سەنت رۆژەکەی بە ١٠٦ دۆلار و ٩٠ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ــەوە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی ٥،١٤ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و بە ١٠١ دۆلار و ٤١ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٩٧ دۆلار و ٧٠ سەنت فرۆشرا.
كه‌مبوونه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له خستنه‌بازاڕی نه‌وت به‌هۆی دانوستانه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا و نیگه‌رانییه‌كانی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له چین به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه دووه‌مین گه‌وره وڵاتی به‌كارهێنه‌ری نه‌وته، كاریگه‌رییان كرده سه‌ر نرخی نه‌وت.
به‌م جۆره نرخی نه‌وت له میانی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی.
لیژنه‌ی ته‌ندروستیی نیشتمانیی چین بڵاوی كرده‌وه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سێ هه‌زار و ٦٠٢ حاڵه‌ت و له هۆنگ كۆنگ-یش ٢٦ هه‌زار و ٩٠٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.
دانوستانه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینایش بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌رده‌وامن.
دوێنێ جێگری سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا، میخائیل پۆدۆلیاك كه سه‌رۆكایه‌تی شاندی ئۆكراینا ده‌كات رایگه‌یاند كه گرووپه‌كانی خواره‌وه بۆ كاركردنی دیكه "وچانی ته‌كنیكی"یان داوه و سبەی دانوستانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١٠٤ دۆلار و ٧٢ سەنت بۆ ١٠٩ دۆلار و ٥١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٩ دۆلار و ٩٣ سەنت بۆ ٩٥ دۆلار و ١٤ سەنت بمێنێتەوە.