جيهان, ئابووری

"تێچووی ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی ئێران یەک ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بووە"

ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران، بڕی یەک ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.

Zein Khalil  | 14.04.2024 - نوێکردنەوە : 14.04.2024
"تێچووی ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی ئێران یەک ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بووە"

Quds

قودس ــ AA

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران، بڕی پێنج ملیار شێکێل (یەک ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دۆلار)، خەرج کردووە.

ڕاوێژکاری پێشووی دارایی سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل، عەمید ڕام ئەمیناح بە ڕۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنووت-ی ڕایگەیاندووە کە تێچووی ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران، پێنج ملیار شێکێڵ (یەک ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دۆلار)، بووە.

ھەروەھا عەمید ڕام ئەمیناح گوتوویەتی: "من لێرەدا، تەنھا باس لە ڕێگریکردنی لەو ھێرشە دەکەن کە ئێرانییەکان دەستیان پێکردووە و من باسی قوربانییەکان ناکەم کە ئەمجارە پەراوێزخراون".

باسی لەوەش کردووە بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران، مووشەکەکانی "Arrow (HITS)" و "Magic Wand" بەکار ھێنراون و گوتی: "تێچووی یەک مووشەکی"Arrow (HITS)" بۆ ئیسرائیل، سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلارە و تێچووی یەک مووشەکی "Magic Wand "، یەک ملیۆن دۆلارە".

پێشتر گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیێڵ ھاگاری ڕایگەیاندبوو کە شەوی ڕابردوو، ٣٥٠ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون.

ئاماژەی بەوەشدابوو: "لە ٢٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی ئێران ڕەوانەی ئیسرائیل کراوە و زۆربەیان بەر لەوەی بگەن بە ئاسمانی وڵاتەکەمان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و یان ھاوپەیمانانمانەوە تێکشکێندراون".

باسی لەوەش کردبوو کە ئێران بۆ ئەنجامدانی ھێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆسەر ئیسرائیل، ئاسمانی ھەریەک لە لوبنان، عێراق و یەمەنی بەکارھێناوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın