ئابووری

تورکیا.. یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە ٩،٠٤ لیرەیە

Murat Aslan  | 13.10.2021 - نوێکردنەوە : 13.10.2021
تورکیا.. یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە ٩،٠٤ لیرەیە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

دوای ئەوەی ئەمڕۆ، بەھای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی بە ئاسۆیی دەستی پێ کرد، بەھای یەک دۆلار بەرامبەربە ٩،٠٢ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ بەھای دۆلار بەرامبەربە لیرەی تورکی رووی لە بەرزبوونەوە بوو، ھەمان رۆژ نرخەکەی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی پێشتردا سەدا ٠،٤٨ بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٩،٠٤٢٧ لیرە تەواو کرد.

ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەھای دۆلار بەرامبەربە لیرەی تورکی بە ئاسۆیی دەستی پێ کرد لە کاتژمێر ١٠:٠٠ەوە یەک دۆلار بەرامبەربە ٩،٠٤١٠ لیرە مامەڵەی پێوە کرا.

لە ھەمان کاتدا بەھای یورۆ بەڕێژەی سەدا ٠،٠٨ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەک یورۆ بەرامبەر ١٠،٤٤٢٣ لیرە بوو، پاوەندیش سەدا ٠،١١ بەھاکەی بەرزبووەوە و بە ١٢،٣٠٠٦ لیرە فرۆشرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın