Murat Aslan
24 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی ئەمڕۆ، بەهای دۆلار بەرامبەربە لیرەی تورکی بە بەرزبوونەوە دەستی پێ کرد، بەهای یەک دۆلار بەرامبەربە ٨،٦٦ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ بەهای دۆلار بەرامبەربە لیرەی تورکی کە رووی لە دابەزین بوو، سەدا ٠،١ رووی لە دابەزین کرد و بە ٨،٦٤١٥ لیرە رۆژەکەی تەواو کرد.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ، سەرلەنوێ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ربە لیره‌ی توركی بە بەرزبوونەوە دەستی پێ کرد له كاتژمێر ١٠:٥٠ەوە به به‌راورد به كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢ لە سەرەوە بوو و یەک دۆلار بەرامبەربه ٨،٥٦٦٥ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
لە هەمان کاتدا بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ به‌های یورۆ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣ بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه بینی و یەک یورۆ بەرامبەربه ١٠،٣٤٦٢ لیرە بوو، به‌های پاوه‌ندیش به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢ بەرزبووەوە و به ١٢،٠٨٢٧ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.