Mehmet Dayan
27 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2022
هه‌كاری – AA
ته‌حینی کونجی به شێوازی نه‌ریتی لە شارۆچكه‌ی چوكورجا له پارێزگای هه‌كاری كه ژماره‌ی دانیشتووانی ١٥ هه‌زاره به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و به ناوی "زاپ"ه‌وه ده‌خرێته بازاڕ و داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره.
ئه‌م شارۆچکەیە كه نزیكه له سنووری عێراقه‌وه و له جوگرافیایه‌كی سه‌ختدا هه‌ڵكه‌وتووه به‌هۆی له‌باری كه‌شوهه‌واكه‌یه‌وه به‌روبوومه جیاوازه‌كانی وه‌ك هه‌نجیر، هه‌نار، برنج، خورمالوو (کاکی) و كونجی لێ رهنێودههێندرێت. به‌هۆی هاوكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بۆ جووتیاران كه‌رتی كشتوكاڵی له ناوچه‌كه گه‌شه‌یه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیووه. ره‌نێوهێنانی كونجی له‌میانی پڕۆژه‌ی "دۆڵی زاپ" كه به پشتیوانی قایمقامیەت و شاره‌وانی چوار ساڵه ده‌ستی پێكردووه بووه‌ته گرنگترین سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
- ره‌نێوهێنانی كونجی له ٢،٥ه‌وه گه‌یشتووه‌ته ٢٦ تۆن
زیاتر له ١٥٠ خێزان كه سه‌رقاڵی كشتوكاڵن دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن قایمقامیەت و شاره‌وانییه‌وه دڵنیایییان پێدرا كه بهروبوومهكانیان لێ وه‌رده‌گیرێت، به چڕی ده‌ستیان كردووه به چاندنی كونجی. ئه‌م خێزانانە له كونجی خۆماڵی به شێوازی نه‌ریتی ره‌نێوهێنانی كونجیان له ٢،٥ه‌وه گه‌یاندووه‌ته ٢٦ تۆن.
كونجی ره‌نێوهێندراو له‌لایه‌ن قایمقامیەت و شاره‌وانییه‌وه كڕدرایهوه و له به‌رامبه‌ردا بڕی یه‌ك ملیۆن لیره درا به هه‌ر خێزانێک. دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر كونجییهكان ده‌شۆرێنه‌وه و دواتر به ئاشی به‌ردی مێژوویی ده‌هاڕدرێن و، ده‌كرێنه ته‌حین. پاشان به ناوی ته‌حینی "زاپ"ه‌وه جگه له شاره‌كانی ده‌وروبه‌ر بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی توركیاش ره‌وانه ده‌كرێن.
- "پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ئۆرگانی كونجیی چوكورجا ده‌ستی پێكردووه"
قایمقامیەتی چوكورجا، حه‌سه‌ن كورت به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند کە، له رێگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان پێكردووه هه‌وڵده‌ده‌ن به‌روبوومی ره‌نێوهاتوو زیاد بكه‌ن و بیخه‌نه بازاڕ.
حه‌سه‌ن كورت به سه‌رنجی خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌م هۆیه‌وه رهنێوهێنان له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی قه‌زاكه له هه‌ڵكشاندایه و گوتی: "كاتێك له ٢٠١٨ ده‌ستمان به پڕۆژه‌كه كرد رێژه‌ی ئه‌و كونجییهی له گوندنیشین و جووتیاران وه‌رمانگرت دوو تۆن و ٥٠٠ كیلۆگرام بوو، ئێستا به تێكڕایی ده‌گاته ٢٦ تۆن".
کورت باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی ئاشتیی و ئارامی لە ناوچەکە فەراهەم بووە، بەوەیش هەلیکار بۆ خەڵکی ناوچەکە دەستەبەر بووە، بەهۆی زیاد بوونی کێڵگەکانی کشتوکاڵەوە بەرهەمەکانیش زیادیان کردووە.
هەروەها کورت باسی لەوە کرد کە تا ئێستا لە کۆی ٢٦ تۆن کونجی کە کڕیوویانە ٢١ تۆن تەحینیان بەرهەمهێناوە و، جگە لە ناوخۆی تورکیا رەوانەی دەرەوەی وڵاتیشیان کردووە. گوتیشی: ''لە ٢٠١٨ەوە تا ئێستا تەحینی زاپ گەیشتووەتە تورکیا و وڵاتانی جیاواز. مارکەی زاپ خواستێکی زۆری لەسەرە''.
کورت ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو تەحینەی بەو شێوازە ناوخۆییەی بەرهەمدەهێندرێت هاوکارێکی باشە بۆ ئابووریی شارۆچکەکە، تەحینی چوکورجا کە لە پێشانگاکانی پارێزگا جیاوازەکاندا نمایش دەکرێت بووەتە جێی سەرنجی هاووڵاتیان.
ئاشەوان حاجی ئاکایا، باسی لەوە کرد کە لە مانگی بەهاردا دەست بە چاندنی کونجی دەکەن و، رایگەیاند: ''لە دوای سێ مانگ دەست بە دورینەوەی دەکەین. دوای ئەوەی لە کێڵگەکان وشک دەکرێتەوە خاوێن دەکرێتەوە و لە فڕندا دەبرژێندرێت و دەیبەین بۆ ئاش. ئاشەکە بە ئاو کار دەکات باب و باپیرمان ئەم کارەیان کردووە. لە هەموو پارێزگاکانی تورکیا و تەنانەت لە عێراقیشەوە خواست لەسەر ئەم تەحینە هەیە''.