Islam Doğru
27 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2022
نیویۆرک - AA
لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، گوڵگرتنی درەختەکانی گێلاس، کە مژدەبەخشی هاتنی بەهارن، وایان کردووە هاووڵاتییان بەلێشاو روو لە پارکەکان بکەن.
درەختەکانی گێلاس بە رەنگە سپی و پەمەییەکەیانەوە دیمەنێکی ناوازە پێشکەشی ئەو کەسانە دەکەن کە سەردانی باخە گشتییەکان دەکەن. هەزاران کەسیش بۆ تۆمار کردنی وێنەی یادگاری دەچنە پارکەکان و لەگەڵ گوڵی گێلاسەکان، وێنە دەگرن.
دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩١٢دا واشنتۆن بە شاری دەستەخوشکی تۆکیۆ، راگەیاندرا، وەک دیارییەک ئیپڕاتۆریەتی ژاپۆن ژماریەکی زۆر درەختی گێلاسی کێوی بۆ واشنتۆن، نارد.
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاریش درەختەکانی گێلاس، شەقام و باخەکانی واشنتۆن بە گوڵی سپی و پەمەیی دەڕازێننەوە و ساڵانە لەم وەرزەدا سەرنجی هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی بۆ خۆیان رادەکێشن.
%2FAA-27366423.jpg)