جيهان, ئابووری

ترەمپ ڕایگەیاند لە ڕۆژێکدا نزیکەی دوو ملیار دۆلاریان بەهۆی پێناسە گومرکییەکانەوە دەستکەوتووە

Dilara Karataş  | 09.04.2025 - نوێکردنەوە : 09.04.2025
ترەمپ ڕایگەیاند لە ڕۆژێکدا نزیکەی دوو ملیار دۆلاریان بەهۆی پێناسە گومرکییەکانەوە دەستکەوتووە

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ئەو پێناسە گومرکییانەی جێبەجێیان کردووە، ڕۆژانە نزیکەی دوو ملیار دۆلاریان داهات دەستکەوتووە.

لە لێدوانێکیدا کە لە کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ترەمپ هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو پێناسە گومرکییانە کرد کە لە ٢ی نیساندا ڕایگەیاندبوو.

ترەمپ پێناسە گومرکییەکانی بە ''ڕێککەوتنی تایبەتی بازرگانی'' ناوزەند کرد و، ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆژانە نزیکەی دوو ملیار دۆلار داهاتیان دەستەبەرکردووە و، گوتی: ''کارێکی زۆر باشمان کردووە''.

ڕاشیگەیاند: ''لە ئێستادا ژاپۆن بەرەو ئێرە دێت بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک، کۆریای باشووریش دێت بۆ ئێرە بۆ ڕێککەوتن، ئەوانی دیکەش هەروەها''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın