Dildar Baykan,
19 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه جێگری وه‌زیری وزه، دان برۆویلیت بۆ وه‌زیری وزه ده‌ستنیشان ده‌كات كه له كۆتایی ئه‌مساڵدا وه‌زیری وزه، ریك پێری ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كرد به‌هۆی خزمهتهكانییهوه سوپاسی پێری و رایگه‌یاند كه كۆتایی ئه‌مساڵ ناوبراو ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه.
تره‌مپ بیری خستۆته‌وه كه پێری پێشتر فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی تیكساس بووه و دواتر بووه‌ته وه‌زیری وزه و نووسیوویه‌تی: "هه‌روه‌ها ریك دۆستیشمه. خۆشحاڵم كه جێگری وه‌زیری وزه، دان برۆویلیت بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان ده‌كه‌م. دان له كه‌رته‌كه ئه‌زموونێكی بێوێنه‌ی هه‌یه. دڵنیام كارێكی ناوازه ده‌كات".
تره‌مپ دوێنێ له تیكساس رایگه‌یاند كه پێری كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه و ئه‌م بڕیاره‌یشی نه‌بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسووڕمان له‌لای ئه‌و و گوتی: "شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌مزانی. پێی گوتبووم ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه و ده‌یه‌وێت كارێكی دیكه بكات. ئه‌و كه‌سێكی زۆر لێهاتووه".