Övünç Kutlu
20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٥٩ دۆلار و ٣٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته ٥٩ دۆلار و ٣٩ سه‌نت و، به ٥٩ دۆلار و ٣٥ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆش نرخه‌كه‌ی له كاتژمێر ٠٩:١٥وە به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ سه‌دا ٠،٠١ دابه‌زیوه و به ٥٩ دۆلار و ٣٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا. له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٥٣ دۆلار و ٧٦ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
به‌پێی پێشبینی پەیمانگای نه‌وتی ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی ٨-١٤ی شوباتدا، خاوی عه‌مباركراوی بازرگانی ئه‌مریكا، ٤،٢ ملیۆن به‌رمیل زیادیكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19)وه له چین گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ دوو هه‌زار و ١٢٠ كه‌س كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت دروستكردووه.
باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٥٩ دۆلار و ٤٤ سه‌نت بۆ ٥٩ دۆلار و ٥٩ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٥٩ دۆلار و ٢٩ سه‌نت بۆ ٥٩ دۆلار و ١٤ سه‌نت بمێنێته‌وه.