Zana Natık Kerem
15 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ٢١٣ ملیۆن و ٢٥ ھەزار و ٦٣١ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، ٢١٣ ملیۆن و ٢٥ ھەزار و ٦٣١ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو ٢١٣ ملیۆن و ٢٥ ھەزار و ٦٣١ دۆلاری کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ٩٨ ملیۆن و ٩٢٥ ھەزار و ٦٣١ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و ١١٤ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەوەیش لە کاتێکدا دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ٩٤ ملیۆن و ٩٥٠ ھەزار و ٥٦٠ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
وێرای ئەوەی پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو کە یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٣٢٠ دیناری عێراقی لەلایەن بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانەوە دەفرۆشرێت، بەڵام ھێشتا لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٥٥ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.