Heman Hussein Yaseen
16 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2023
ھەولێر - AA
دوای ئەوەی ئەمشەو رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بەشێکی تابلۆ مۆڵی شاری ھەولێر کەوتەوە، دوای نزیکەی کاتژمێرێک ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا.
ئەفسەر له بهڕێوهبهرایهتی بهرگریی شارستانی ههولێر، شێخ كافی عهبدولقادر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوای ئاگادارکردنەوەمان له رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت ئاگر لە بەشێکی کافتریایهكی ناو تابلۆ مۆڵ کەوتووتەوە و دواتر ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە".
گوتیشی: غتیمەکانمان توانییان زوو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن و جگە لە بوونی زیانێکی زۆری ماددی، ھیچ زیانێکی گیانی نەبوو، ھاوکات لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە پێکھێنراوە و بەدواداچوون دەکەنغ.
کاتژمێر ٢١:٣٠، ئاگر لە بەشێکی تابلۆ مۆڵ کەوتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت و رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبوو، تەنیا چەند کەسێک بەھۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تووشی تەنگە نەفەسی ببوون و لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستییەوە چارەسەری پێویستیان بۆ کرا.