بازرگانیی توركیا و عێراق ''به‌بێ به‌ركه‌وتن'' درێژه‌ی هه‌یه
وه‌زیری بازرگانیی توركیا، روخسار په‌كجان: ''له یەکی ئاداره‌وه له ناوچه‌ی بازرگانیی له‌نێوان ده‌روازه‌كانی گومركی خابوور-ئیبراهیم خه‌لیل له رێگای گۆڕینی كۆنتێنه‌ر، بارهه‌ڵگر و شۆفێر، بازرگانیی بۆ عێراق 'به‌بێ به‌ركه‌وتن' به‌ڕێوه‌ده‌چێت''
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری بازرگانیی توركیا، روخسار په‌كجان رایگەیاند كه وه‌ك هه‌میشه ته‌ندروستیی هاووڵاتییان كاری له پێشینه‌یه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه، هه‌موو جۆره رێوشوێنێك گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌كرێت بازرگانیی له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام بێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له یەکی ئاداره‌وه له ناوچه‌ی بازرگانیی له‌نێوان ده‌روازه‌كانی گومركی خابوور-ئیبراهیم خه‌لیل له رێگای گۆڕینی كۆنتێنه‌ر، بارهه‌ڵگر و شۆفێر، بازرگانیی بۆ عێراق 'به‌بێ به‌ركه‌وتن' به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا ٢٤ی ئادار، هه‌زار و ٧٢ بارهه‌ڵگر له ده‌روازه گومركیه‌كه ده‌رچوون و ٨٦٨ بارهه‌ڵگریش هاتوونه‌ته ناوه‌وه.
روخسار په‌كجان له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، باسی له‌و رێوشوێنانه كردووە كه دژبه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) له بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق گیراونه‌ته‌به‌ر و رایگه‌یاند ''وه‌ك هه‌میشه ته‌ندروستیی هاووڵاتییان كاری له پێشینه‌یه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه، هه‌موو جۆره رێوشوێنێك گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌كرێت بازرگانیی له‌گه‌ڵ عێراق كه دراوسێ و گرنگترین هاوبه‌شی بازرگانییه، به‌بێ هه‌ڵپه‌ساردن به‌رده‌وام بێت. گۆڕینی شۆفێر له خابوور 'به‌بێ به‌ركه‌وتن' یه‌كێكه له رێكارییه‌كان''.
روخسار په‌كجان له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكاریانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه به هه‌ستیاریه‌كی زۆره‌وه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كان له ده‌روازه‌كاندا.
وه‌زیری بازرگانیی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌ئێستادا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ڤایرۆسه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنیی كردووه‌ته سه‌ر وڵاتێكی زۆر، ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه حاڵه‌تی تووشبوون و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له عێراق تۆماركراوه.
روخسار په‌كجان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكاریانه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراونه‌ته‌به‌ر، به‌بێ دواكه‌وتن له یەکی ئاداری ٢٠٢٠ه‌وه له ده‌روازه‌ی گومركی خابوور هاتوچۆی گه‌شتیاریان راگرتووه و بازرگان‌یش به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌زیری بازرگانیی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كارمه‌ندانی گومركی سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه له ته‌واوی ده‌روازه سنووریه‌كاندا فیداكارانه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌كرێت بازرگانیی به‌بێ وه‌ستان به‌رده‌وام بێت و رایگه‌یاند: ''له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له یەکی ئاداری ٢٠٢٠ه‌وه له ناوچه‌ی بازرگانیی له‌نێوان ده‌روازه‌كانی گومركی خابوور-ئیبراهیم خه‌لیل له رێگای گۆڕینی كۆنتێنه‌ر، بارهه‌ڵگر و شۆفێر، بازرگانیی بۆ عێراق 'به‌بێ به‌ركه‌وتن' به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له هاتنه‌ناوه‌وه‌دا ته‌نها رێگه به شۆفێرانی تورك ده‌درێت و كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن، رێگه به شۆفێرانی بیانیی نادرێت بێنه وڵاته‌وه. ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له عێراقه‌وه دێن له ناوچه‌كه رشاندنیان بۆ ده‌كرێت و شۆفێره‌كانیان ده‌گۆڕدرێت''.
روخسار په‌كجان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تا ئێستا كاری رشاندن بۆ ٢١ هه‌زار ئۆتۆمبێل كراوه و رایگه‌یاند ''ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌ته‌واوی رشاندنیان بۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن شۆفێرانی توركه‌وه كه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا چاوه‌ڕوانن ده‌هێنرێنه توركیاوه. له هه‌موو خاڵه‌كانی هاتوچۆدا كارمه‌ند و ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی گومرك له ئه‌ركدان، هه‌موو شۆفێره‌كان پشكنینیان بۆ ده‌كرێت. تا ٢٤ی ئادار، هه‌زار و ٧٢ بارهه‌ڵگر له ده‌روازه گومركیه‌كه ده‌رچوون و ٨٦٨ بارهه‌ڵگریش هاتوونه‌ته ناوه‌وه. هه‌موو رێوشوێنێك گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوونی بارهه‌ڵگره‌كان زیادبكرێت و له ماوه‌یه‌كی كورتدا بگاته‌وه ئاستی رابردوو''.
وه‌زیری بازرگانیی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سه‌ره‌تا ئه‌و رێوشوێنانه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر كه ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا درێژه‌یانداوه به چالاكییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ده‌روازه گومركیانه‌ی كه گرنگن جموجۆڵ نه‌وه‌ستێت.
پێشتر روخسار په‌كجان راگەیەنراوێکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردبووە و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هه‌نارده‌کردن بۆ عێراق راناگرن و له ناوچه‌ی بازرگانیی ئازاد له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا، شۆفێر ده‌گۆڕدرێت.