Yunus Türk
25 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
ئیستیقبال لە میانی کردنەوەی کۆگاکانی لە دەرەوەی تورکیا، کۆگای خۆی لە بەغدای پایتەختی عێراق کردەوە.
گرووپی کۆمپانیاکانی ئەرجییەس ئانادۆڵو لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئیستیقبال بەردەوامە لە گەورەبوون و پێشکەوتنی زیاتر لە دەرەوەی وڵات. لەو میانەیەدا وێستگەی نوێی ئیستیقبالیش لە ناوچەی کەڕادە لە بەغدا کرایەوە.
لە پاڵ کاربەدەستدانی ئیستیقبال، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە گەورە بەرپرسانی بانگهێشتکراو و هاووڵاتییان بەشدارییان لە کردنەوەی کۆگای ئیستیقبال لە بەغدا کرد.
کردنەوەی ئەم کۆگایە بووە بە ١١ەمین کۆگای ئیستیقبال لە دەرەوەی تورکیا کە رووبەرەکەی هەزار و ٥٠٠ مەترە و لە سێ نهۆم پێک هاتووە.
بەهۆی پێشکەوتووترین دیزایین و کوالێتیی باشەوە، ئیستیقبال بەرهەمەکانی هەناردەی ٥٧ وڵات دەکات، هاوشێوەی دوا چارەکی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣یش بەردەوام دەبێت لە وەبەرهێنان لە دەرەوەی تورکیا.