Ata Ufuk Şeker
25 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2022
بڕۆكسڵ – AA
ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی به وزه‌ی رووسیا ئه‌مساڵ ١٥ ملیار مه‌تر سێ‌جار گازی سروشتی شلكراوهی دیكه ره‌وانه ده‌كات بۆ ئه‌ورووپا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌رووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لیهن له باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له بڕۆكسڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجام دا.
بایدن به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به وزه‌ی رووسیا كۆبوونه‌ته‌وه، گوتی: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌سه‌ر ستراتیجیه‌تێكی هاوبه‌ش رێك كه‌وتووین. ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌رووپا بۆ رزگاربوون له وابه‌سته‌یی به گازی سروشتی (ی رووسیا) هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌نێن".
بایدن رایگه‌یاند تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رێك كه‌وتوون كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی به وزه‌ی رووسیا ئه‌مساڵ ١٥ ملیار مه‌تر سێ‌جار گازی سروشتی شلكراوهی دیكه ره‌وانه بكه‌ن بۆ ئه‌ورووپا.
لیهنیش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تاكوو ٢٠٣٠ ساڵانه ئه‌مریكا به لایكهم ٥٠ ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتی شلكراوهی دیكه بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دابین ده‌كات.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌رووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لیهن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌ورووپا ده‌یهه‌وێت پێویستی وزه له رووسیاوه بگۆڕێت بۆ دابینكهرانی متمانه‌پێكراو، گوتی: "رێككه‌وتننامه‌ی دابینكردنی ١٥ ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتی شلكراوه له ئه‌مریكاوه بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌نگاوێكی گرنگه".
ڤۆن دێر لیهن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م بڕه‌ی گازی سروشتی جێگای ئه‌و گازه سروشتییه ده‌گرێته‌وه كه رووسیا دابینی ده‌كرد، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تاكوو ٢٠٣٠ ساڵانه ئه‌مریكا به لایكهم ٥٠ ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتی شلكراوهی دیكه بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دابین ده‌كات.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌رووپا تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه كه ٥٠ ملیار مه‌تر سێجا گاز جێگای یه‌ك له‌سه‌ر سێی گازی رووسیا پڕ ده‌كاته‌وه، گوتی: "ئێستا له رێگایه‌كی راستداین".