Ferdi Türkten
25 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ زێلێنسكی په‌یوه‌ندیم ده‌بێت. له‌وانه‌یشه كۆتایی هه‌فته‌ی یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ پوتین په‌یوه‌ندیمان ببێت. تاوتوێی كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ ده‌كه‌ین".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان له دوای به‌شداریكردن له لووتكه‌ی نائاساییی سه‌رۆك و سه‌رۆك حكوومهتانی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ كه له بڕۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا ئه‌نجام درا، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیا له‌نێو فڕۆكه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی په‌یوه‌ندی ده‌بێت گوتی: "له‌وانه‌یشه كۆتایی هه‌فته‌ی یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ پوتین په‌یوه‌ندیمان ببێت. تاوتوێی كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ته‌نها كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا نین، به‌ڵكو چه‌ندین براند و گرووپی كۆمپانیای دیكه‌ی جیهانی رووسیا جێ ده‌هێڵن، گوتی: "بێگومان ده‌رگامان به رووی ئه‌وانه‌دا كراوه‌یه كه دێنه وڵاته‌كه‌مان".
ئه‌ردۆغان گوتی: "دیاره مێشكی ناتۆ نه‌مردووه. ئه‌مه لێدوانێكی زۆر خراپ بوو. ئێستا (سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل) ماكرۆن یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی به چالاكترین شێوه رۆڵ ده‌گێڕێت له‌ناو ناتۆدا".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل گوتی: "هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنێت'یش له‌ئارادایه. به هاتنی ئه‌ویش له‌وانه‌یه قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئیسرائیل بێته ئارا. یه‌كێك له هه‌نگاوه هه‌ره گرنگه‌كان كه له په‌یوه‌ندییه‌كان(ی نێوان توركیا و ئیسرائیل) بینێین له‌وانه‌یه گرنگیدان به غازی سروشتی بێت".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی وزه‌یشه‌وه گوتی: "خوا یار بێت كۆبوونه‌وه‌كان (له‌باره‌ی وزه) ئه‌نجامێكی ئێجگار باشی ده‌بێت. یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام دا، به به‌رده‌وامیدان به كۆبوونه‌وه‌كان لێدوانی له‌باره‌وه ده‌ده‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌نجاممان داون له به‌رده‌ممان گۆڕه‌پانی زۆر جیاوازی وزه ده‌كرێنه‌وه و كه ئه‌وه‌تان بیست ده‌ڵێن 'ئه‌وه له‌كوێوه هات'".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌باره‌ی ئاسایشی خۆراكه‌وه هه‌موو جۆره رێوشوێنێك ده‌گرنه به‌ر، گوتی: "خوا یار بێت به هاتنی ره‌مه‌زان هاووڵاتییانمان تووشی بچووكترین كێشه و خه‌م نابن".