Betül Yürük
18 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2021
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن ئاشكرایكرد، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بڕی زیاتر له ٢٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌ده‌نه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، كه له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتییه داراییهكانیاندا، قه‌رزاری رێكخراوه‌كه‌ن.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا كه تێیدا تاوتوێی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ده‌ستڕاگه‌یشتنی یه‌كسان به ڤاكسین ده‌كرا، ئانتۆنی بڵینكن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا و دابه‌شكردنیدا، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان كارده‌كه‌ن.
بڵینكن جه‌ختی له گرنگیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و بنیاتنانی سیستمی ته‌ندروستت به‌هێزتر كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وڵاته‌كه‌ی پلانی هه‌یه پشتیوانیی دارایی پرۆگرامی ده‌ستڕاگه‌یشتنی جیهانیی به ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا (COVAX) كه پرۆگرامێكی جیهانیی رێكخراوه‌كه‌یه، بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "پلانمان هه‌یه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بڕی زیاتر له ٢٠٠ ملیۆن دۆلار له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتییه داراییه‌كانی وڵاته‌كه‌ماندا، بده‌ینه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی".