عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێـمی کوردستان ٦٣٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 636 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 403 تووشبوو چاکبوونەوە و 17 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 22.09.2020 - نوێکردنەوە : 23.09.2020
 هەرێـمی کوردستان ٦٣٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19) بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە ژمارەی تۆمارکراوی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، 42 هەزار کەسی تێپەراند.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 636 تووشبووی نوێ تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە 353 تووشبوو، هەولێر 110 تووشبوو، سلێمانی 109 تووشبوو، گەرمیان 32 کەس و هەڵەبجە 32 تووشبوو.

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 403 تووشبووی کۆرۆنا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە 186 کەس، دهۆک 126 کەس، سلێمانی 28 کەس، گەرمیان 34 و هەڵەبجە 29 کەس.

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 17 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیە:

 دهۆک شەش کەس، سلێمانی شەش کەس و دوو کەس لە هەولێر، دوو کەس لە گەرمیان و یەک کەس لە راپەڕین.

 لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 428 هەزار و 223 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و 42 هەزار و 368 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا 27 هەزار و 324 کەسیان چاکبوونەتەوە و 13 هەزار و 491 کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

هەروەها هەزار و 553 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. 


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın