سياسەت, عێراق

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات کە لە میانیدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی دەکات.

Zana Natık Kerem  | 05.04.2023 - نوێکردنەوە : 05.04.2023
 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی دەکات

Arbil

ھەولێر - AA

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات کە لە میانیدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی دەکات.

رۆژی سێی ئەم مانگە فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کارنامەی دانشتنەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بڵاوکردبوویەوە.

بەپێی کارنامەکە لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، دەکرێت.

رۆژی دووی ئەم مانگە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، موحسن مەندەلاوی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ رەوانەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد.

لە ١٣ی مانگی ئاداردا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ پەسەند کرد و رۆژی ١٧ی ھەمان ئەو مانگە رەوانەی ئەنجوومەنی نوینەرانی کرد.

پێشتر گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبووە کە قەبارەی بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣، دەگاتە ١٩٧ تریلیۆن و ٨٢٨ ملیار دینارە و کورتھێنان لە بوودجەی گشتیی ئەمساڵدا، ٦٣ تریلیۆن دینارە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın