عێراق

ھێرشی مووشەکی بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار

- ئەفسەرێک لە سوپای عێراق: "١٠ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە ھێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون، کراون".

Zana Natık Kerem  | 03.03.2021 - نوێکردنەوە : 04.03.2021
ھێرشی مووشەکی بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار

Arbil

ھەولێر ــ AA

ئەفسەرێک لە سوپای عێراق رایگەیاند، ١٠ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراون کە ھێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون.

ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەیانی ئەمڕۆ، ١٠ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد کراون کە ھێز و سیستەمی بەرگریی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون".

ئەفسەرەکە روونشیکردەوە کە سیستەمی بەرگریی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد نەیتوانیوە بەرپەرچی سەرجەم مووشەکەکان بداتەوە و گوتی:

"تا ئێستا ھیچ زانیارییەکمان نییە لەوەی ئایە ھێرشە مووشەکییە زیانی گیانیی و ماددەیی ھەبووە یان نا".

تا ئێستا ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و حکوومەتی عێراق ھیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.

لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، ئەمە دووەم جارە ھێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و رۆژی سێشەممەی رابردوو، دوو مووشەک ئاراستەی بنکەکە کرابوون.

بنکەی عەین ئەسەد دەکەوێتە ناحیەی بەغدادی رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار کە بە گەورەترین بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دادەندرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın