گیانلەدەستدانی هه‌شت منداڵ له كه‌مپی هۆڵ-ی ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه
له میانی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا، هه‌شت منداڵی ته‌مه‌ن خوار پێنج ساڵ له كه‌مپی هۆڵ له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه باکووری رۆژهەڵاتی سووریا كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه دەستیان بەسەرداگیراوە
Geneve
جنێڤ – AA
له‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا هه‌شت منداڵی ته‌مه‌ن خوار پێنج ساڵ له كه‌مپی هۆڵ له پارێزگای حه‌سه‌كه باکووری رۆژهەڵاتی سووریا كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌هۆی برسێتی و وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش له تینووان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سندقی هاریكاری منداڵان سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNICEF)، هێنر‌یتا فۆر رایگه‌یاند "یونیسێف زۆر نیگه‌رانه به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌شت منداڵی ته‌مه‌ن خوار پێنج ساڵ له كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا له كه‌مپی هۆڵ".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "مردنی ئه‌و منداڵانه له ٦-١٠ی ئاب رووی داوه و چواره‌مین منداڵیش به‌هۆی نه‌بوونی خۆراكی پێویسته‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و منداڵه‌كانی دیكه‌یش به‌هۆی وشكبوونه‌وه‌ی له‌شیان له تینوان تووشی سكچوون، په‌ككه‌وتنی دڵ و نزمبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن بوون و به‌مهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
هێنر‌یتا فۆر به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدانی هه‌ر منداڵێك بۆ خۆی تراجیدیایه‌كه به تایبه‌ت كه بتواندرێت به‌ر به‌و گیانله‌ده‌ستدانه‌ش بگیرێت، رووداوه‌كه دڵته‌زێنتره، نووسیوویه‌تی "نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار منداڵی زیاتر له ٦٠ وڵات له كه‌مپی هۆڵ-دا تا دێ لاوازتر ده‌بن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن