Eşref Musa
29 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2024
تەل ئەبیەز - AA
ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە، لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە داگیرکردووە، دوو هاووڵاتی مەدەنی کوشت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەستکەوتووە، تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە لە گوندی مەغلوجە دەستڕێژی گوللەیان لە خالید میزال و دەحام میزال کردووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە لە نێوان تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگەدا براکانی میزال کە چوون بۆ هێنانەوەی ئامۆزاکانیان کە پێشتر دەستبەسەر کراون، دەمەقاڵە دروست بووە.
لە کاتی دەمەقاڵەکەدا تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە دەستڕێژی گوللەیان کردووە وبەهۆیەوە دوو براکە کوژران.
تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە لەو شوێنانەی داگیریکردوون ژمارەیەکی زۆر تاوانی وەک کوشتن و ئەشکەنجەدانی ئەو کەسانەی دەستبەسەریان دەکات و ڕفاندنی منداڵ بۆ خستنەڕیزەکانیەوە ئەنجام دەدات کە پێشێلکارین بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ.